لێدوانەکانی ئینریکی لەسەر یاری گەڕانەوە دژی بەرشەلۆنە

سبەی سێشەممە لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەگی کۆتایی چامپیۆنس لیگ،بەرشەلۆنە میوانداری پاریس دەکات و یاریەکە کاتژمێر ١٠:٠٠ ئەنجام دەدریت.

لویس ئینریکی راهێنەری پاریس لە،کۆنگرەکە باسی لە یاریەکەو دۆخی تیپەکەی کرد.


ئەمە سەرجەم لێدوانەکانیەتی....

لویس ئێنریکی: دوای 27 یاری بەبێ دۆڕان، بە دڵنیاییەوە ڕۆژی شکست دێت، دەبێت سبەی لە باشترین بارودۆخدا ڕکابەری بکەین.

 ئینریکی: ئەم یارییە کەمێک جیاوازە، چونکە هیچ یارییەکمان نەبوو لە نێوانی لە نێوانی یاری چوون و گەڕانەوەدا، کاتێکی پێویستمان هەبوو بۆ شیکردنەوە و باشترکردنی ئاستی خۆمان.

 ئینریکی: ئێمە بە تەواوی قەناعەتمان هەیە کە ئەنجامەکە هەڵدەوەشێنینەوە.

ئینریکی: یاریی گەڕانەوە زۆر نزیک بوو و ئەنجامەکەش بە تەواوی گوزارشت لەوە ناکات کە شایەنی ئێمەیە، بەڵام دۆڕاندنەکەی ٢-٣ مانای ئەوەیە و لەسەر تابلۆ نوسراوە.

ئینریکی: منیش وەک هەموو هاندەران پێم باش بوو یارییەکە لە کامپ نۆ بێت، کە یاریگایەکی ئەفسانەییە هەمیشە دەمەوێت لە گەورەترین یاریگاکان یاری بکەم، بەڵام لێرە یاریگایەکی باشیش هەیە بۆ ئەم یارییە.

 لویس ئێنریکی: سەرجەم یاریزانەکان ئامادەن، ئێمەش حەز دەکەین ئەنجامی یارییەکە بگۆڕین.  ئێمە دەمانەوێت هەموو ئەو پشتگیرییە بگەڕێنینەوە کە لە پارک دی پرینس وەرمانگرتووە.  پاریس سانجێرمان هیچ کاتێک ئەنجامەکەی هەڵنەگەڕاندووەتەوە، ئەمڕۆ یان سبەی دەبێت ئەوە بکات.

بە بەشداریکردنی ئاسنسۆ هەمووانت سەرسام کرد ئایا چاوەڕوانی سوپرایز دەکەی سبەی؟

 ئینریکی:

 سوپرایزەکان هی تۆن نەک هی من.  23 یاریزانم هەیە، سەیری مەشق و ڕاهێنانیان دەکەم.  تەنانەت بۆ ڕۆژێکیش نەتبینیوە مەشق و ڕاهێنان بکەن.  من ٣٣٥ ڕۆژ لە ساڵێکدا سەیری ڕاهێنانیان دەکەم.  شەرمەزارییە ئەگەر نەمتوانی یاریزانەکانم هەڵبژێرم. 

ئینریکی: پێموایە یارییەکە شاهیدی هەمان مەرجەکان دەبێت لە خولەکی یەکەمەوە پاریس فشار دەکات، بەرشەلۆنەش یارییە دوور و درێژەکە بەکاردەهێنێت و پاس بۆ دوا هێڵ، سوود لە بۆشاییەکان وەردەگرێت.

 ئینریکی : لە یاری گەڕانەوەدا تیرشتیگن ژمارەی پێوانەیی شکاند لە ژمارەی تۆپی درێژ بە مەبەستی زاڵبوون بەسەر فشارەکانماندا.

 ئینریکی: هیچ نیگەرانییەکم نییە سەبارەت بە پێشوازی هاندەرانی بەرشەلۆنە هەمیشە هەستم بە مامەڵەیەکی زۆر باش کردووە و لەوەش زیاتر لێرە بەڵام بە خۆشحاڵیەوە ئەوەی وەریدەگرم قبوڵی دەکەم.
ئینریکی: من چاڤی،وەک ڕاهێنەر ناناسم و هەرگیز نایناسم، چونکە ئەو ڕاهێنەرایەتی منی نەکردووە گومانم نییە کە وەک ڕاهێنەرێک لە لوتکەدایە و ژمارەکان پاڵپشتی دەکەن.





PM:07:02:15/04/2024