لێدوانی ئەنچیلۆتی لەسەر دوورخستنەوەی مان سیتی

لەیاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەگی،کۆتایی چامپیۆنس لیگ ریاڵ مەدرید بەلێدانەکانی سزا 4-3شکستی بە مان سیتی هێناو گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.

ئەنچیلۆتی  (ڕاهێنەری ریاڵ مەدرید لەسەر دوورخستنەوەی مانچستەرسیتی قسەی کردوو باسی بردنەوەکەی کرد.

ئەمە لێدوانەکانیەتی...


کارلۆ ئەنچیلۆتی:
 "پیپ گواردیۆلا هات بۆ ئەوەی پیرۆزباییمان لێبکات و هیوای باشیمان بۆ بخوازێت، بەڕاستی پیاوێکی نایاب و ناوازەیە”.

کارلۆ ئەنچیلۆتی: کەمێک پاشەکشەمان کرد، زیاتر لە پێویست، بەڵام دەمانزانی چۆن ئازار بچێژین، تیپەکە قوربانییەکی زۆری دا. ئێمە زۆر باش بەرگریمان کرد. ئەم دروشمە وا دەکات حەزت لە شتێکی جیاواز بێت. تەنها بەم شێوەیە دەتوانیت لێرە سەرکەوتن بەدەستبهێنیت.

کارلۆ ئەنچیلۆتی: وا مەزانە ڕیال مەدرید دەمرێت، ئەم تیپە نامرێت.

 کارلۆ ئەنچیلۆتی: ئەگەر ڕێگەیەک هەبێت بۆ بردنەوە ئەوە ئەمەیە (لێدانی سزا وەک قومار وایە، بەڵام متمانەیەکی زۆرم بە یاریزانەکان و لونین   زۆر ئارام بوو”.





AM:01:56:18/04/2024