لیستی یاریزانانی ریاڵ مەدرید بۆ یاری بایرن میونخ

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید لیستی تیپەکەی بۆ یاریی چوونی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بایرن میونشن لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا ڕاگەیاند.

 ئەنچیلۆتی سەرجەم یاریزانەکانی بانگهێشتی  کرد، لەنێویاندا هەردوو  یاریزانی  تیبۆ کۆرتوا و دەیڤد ئالابا، جگە لە دانی کارڤاخال کە بەهۆی سڕکردنەوە بەشداری ناکات.

بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس   ئەنچیلۆتی بیر لە بەشداریکردنی میلیتاو دەکاتەوە لە یارییەکەی سێشەممەدا، هەرچەندە ناچۆ و چوامینی بژاردەی گەورەتریان هەیە.

 هەروەها ئامادەبوونی کۆرتوا لە یاری چووندا ڕەتکرایەوە، بەڵام چانسی ڕاستەقینەی هەیە بۆ ئەوەی لە یاریی گەڕانەوەدا ئامادەبێت.


  لیستی ریاڵ مەدرید:

 گۆڵپارێز: لونین، کیپا، کۆرتوا.

 بەرگری: کارڤاخال، میلیتاو، ئالابا، ناچۆ، لوکاس ڤاسکێز، فران گارسیا، ڕودیگەر، مێندی.

 هێڵی ناوەڕاست: بێلینگهام، کرۆس، مۆدریچ، کاماڤینگا، ڤالڤێردی، چوامینی، سیبایۆس، ئاردا گولەر.

 هێرشبەر: ڤینسیسوس، ڕۆدریگۆ، خۆسێلۆ، برایم دیاز.




PM:05:28:28/04/2024