بڕیار و راسپاردەی نوێ لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستانەوە
ئه‌مڕۆ شه‌ممه یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی
خۆی ئه‌نجام دا و چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كی نوێی راگه‌یاند، گرنگترینیان، هه‌ژماركردنی سێ خاڵ بوو بۆ یانه‌ی شێروانه، كه ناڕه‌زاییان
پێشكه‌ش كردبوو له دژی یانه‌ی ئارارات.
بڕیار و راسپارده‌كانی ئه‌مڕۆی
یه‌كێتیی تۆپی پێ به‌م شێوه‌یه بوو:
1-له رێنماییه گشتییه‌كانی په‌ڕاوی یه‌كێتیی
تۆپی پێی كوردستان، لاپه‌ڕه 17، بڕگه‌ی
66، یاریزانانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به به‌ده‌ستهێنانی مافی ده‌ستبه‌رداربوون
ده‌بێت. له‌سه‌ر ناڕه‌زاییه‌كه‌ی یانه‌ی شێروانه
له‌سه‌ر یاریزان جه‌مال حه‌مید ژماره 24 له یانه‌ی ئارارات، كه به‌بێ ده‌ستبه‌رداربوون
له یانه‌ی ئاڵتوون كۆپری چووه‌ته ریزی یانه‌ی ئارارات، دوای وردبینی و لێكۆڵینه‌وه،
به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری یانه‌ی ئارارات، ناڕه‌زاییه‌كه دروسته و بڕیاردرا:
أ-هه‌ژماركردنی ئه‌نجامی یاریی نێوان ئارارات و شێروانه له به‌رژه‌وه‌ندیی
یانه‌ی شێروانه به 3-0 گۆڵ.
ب-یاریزان جه‌مال حه‌مید به شێوه‌یه‌ك ناتوانێت یاریی بكات و به‌شداریی له
چالاكییه‌كانی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان بكات، به‌هۆی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و نادروستیی
له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئارارات.
ج-غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی ئارارات به بڕی 500 هه‌زار دینار.
2-بانگهێشتكردنی به‌ڕێزان، سه‌رۆك یان جێگر، یان
سكرتێری هه‌موو یانه‌كان ، له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 21-1-2017 كاتژمێر
1ی نێوه‌ڕۆ، بۆ گفتوگۆ و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر پرۆژه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانانی خولی نایابی
كوردستان.
3-رێگه به كه‌ناڵه ئاسمانی و لۆكاڵییه‌كان
ده‌درێت به گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به شێوه‌یه‌كی
راسته‌وخۆ، به مه‌رجێك نووسراوێكی فه‌رمی ئاراسته‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێ بكه‌ن، به مه‌به‌ستی
گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كان تا كۆتاییهاتنی یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می خوله‌كه.
4-بڕیاردرا به داواكردنی كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت
له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق به مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی كاركردن و
پێگه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌مان له تۆپی پێی عێراق و دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی،
بۆ خزمه‌تكردنی تۆپی پێ له كوردستان و عێراقدا.
5-تاقیكردنه‌وه‌ی "ڤیدیۆ تێست" بۆ ناوبژیوانانی
ده‌رنه‌چوو ئه‌نجامدرا.
spee-kfa
PM:11:44:14/01/2017