ڤیدیۆ:یانەی ریاڵ مەدرید دەستی بە بردنەوەکانی کردەوە


لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە گروپی حەوتەمدا، یانەی ریاڵ مەدرید دەستی بە بردنەوەکانی کردەوەو توانی ٢-١ شکست بە یانەی ڤیکتۆریا پڵزنی چیکی بێنێت.
ریاڵ مەدرید سەرەتا بە دوو گۆڵی بنزیمەو مارسێلۆ پێشکەوت، بەڵام یانەی ڤیکتۆریا پڵزن لە خولەکی ٧٩ توانیان گۆڵێک لە لایەن یاریزان" هرۆسۆڤسکی بکەن و ئەنجامی یاریەکە بۆ ٢-١ کەمبکەنەوە.
لەم گروپە یانەی رۆمای ئیتاڵی بە سێ گۆڵی یاریزانان دزیکۆ دوو گۆڵ و ئۆندێر توانی شکست بە یانەی سیسکامۆسکۆی روسی بێنێت و پێشەنگی گروپەکە بە ٦خاڵ وەربگرێت و یانەی ریاڵ مەدریدیش بە هەمان خاڵ لە پلەی دووەم دێت.








AM:12:21:24/10/2018