ئەنچیلۆتی هۆکارەکەی رونکردەوە بۆ یەکسانبووون
لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کارلۆ ئەنچیلۆتی باسی لە یەکسانبوونی یانەکەی کرد بەرامبەر بە مانچستەرسیتی3-3و هۆکارەکەی بۆ رۆژنامەنووسان روونکردەوە
ئەمە لێدوانەکانیەتی....
ئەنچیلۆتی: پێموایە ڕکابەرییەکی باشمان کرد، دەبێت متمانەمان بەخۆمان هەبێت، یارییەکە زۆر نزیک بوو، دەبێت لە یاریی گەڕانەوەدا هەمان پاڵنەرت هەبێت.
ئەنچیلۆتی : "بژاردەی ناچۆ و میلیتاومان هەیە بۆ یاری گەڕانەوە”.
ئەنچیلۆتی: لونین بە پێیەکانی یارییەکی زۆر باشی کرد، دوو گۆڵیان چووە گۆشەی سەرەوە، و مەحاڵ بوو ڕێگرییان لێبکرێت، پێموانییە گۆڵی یەکەم کاریگەری لەسەری هەبووبێت.
ئەنچیلۆتی: "دەبێت متمانەمان بەخۆمان هەبێت."
ڕازیت بە ئەنجامەکە?
ئەنچیلۆتی: "ئەوەی من ویستم سودێکی کەممان وەرگرت، بەڵام دەبێت ڕازی بین، ئێمە ڕکابەریمان کرد و ئەگەر ئەوەش بکەین لە یاری گەڕانەوەشدا دەتوانین تێپەڕین."
-بە پێکهاتەی سیتی سەرسام بوویت؟
ئەنچیلۆتی: پێموایە ئەوەمان کرد، گۆڵی دووەم یارییەکی تەواو بوو، ئەو دووانە زۆر بە باشی هاوکاریان کردین، لە باڵی چەپ لەگەڵ ڤینی و ڕۆدریگۆ توانیمان هەل دروست بکەین و ئەوەمان کرد، من ڕازیم.
ئەنچیلۆتی: تیپێکی وەک سیتی دەتوانێت لە پێشەوە لێدانەکانی هەبێت تۆپەکەیان خستە گۆشەی سەرەوە، ئێمە کارێکی باشمان کرد لە کاتێکدا وزەمان هەبوو فشاری بەرزمان هەبوو و ناڕەحەتیان بکەین بە تۆپەکە.
AM:12:41:10/04/2024