گواردیۆلا ئاشکرای کرد لە یاری گەڕانەوە دەیەوێت چی لە ریاڵ مەدرید بکات
لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پیپ گواردیۆلا باسی لە یەکسانبوونی یانەکەی کرد بەرامبەر بە ریاڵ مەدرید3-3و هۆکارەکەی بۆ رۆژنامەنووسان روونکردەوە
ئەمە لێدوانەکانیەتی....
پیپ گواردیۆلا: دەبێت لە یاریگای خۆمان یارییەکە ببەینەوە، ئێستا هاندەرەکانمان هەیە، بلیتەکانیش بە تەواوی فرۆشراون.
پیپ گواردیۆلا: ڕیال مەدرید زۆر قورسە، بەرگرییەکی باش و لە هێرشبردنیشدا دەکات، لە گواستنەوەشدا زۆر خێران.
پیپ گواردیۆلا: گۆڵی یەکەمی ڕیال مەدرید بەهۆی بەختەوە بوو؟ من باوەڕم بەو [بەختە] نییە.”
- تۆنی کرۆس؟
پیپ گواردیۆلا: "تۆنی کرۆس. بە شێوەیەک کۆنتڕۆڵی ڕیال مەدرید دەکات کە تەنها تۆنی کرۆس دەتوانێت بیکات."
پیپ گواردیۆلا "یاریگاکە سەرنجڕاکێش بوو، تاکە شتێک کە ماوە بیکەین باشترکردنی چیمەنە”.
پیپ گواردیۆلا: بۆ ئێمە (3-3) ئەنجامێکی قبوڵکراوە، بەڵام ئەگەر بمانەوێت سەرکەوین بۆ قۆناغی پێش کۆتایی بە دەست بهێنین، دەبێت یانەی ئیتیحاد ببەینەوە”.
ڕات چییە لەسەر سەقفی داخراو لە
بێرنابیۆ؟
پیپ گواردیۆلا: حەزم لە بینینی ئاسمانە.
AM:12:47:10/04/2024