چاڤی ئاشکرایکرد بە چی پلانێک لە پاریسیان بردەوە

پاش بردنەوەی یانەکەی3-2لە یانەی پاریس سانجێرمان، لە یاری چوونی قۆناغی چارەگی کۆتایی چامپیۆنس لیگ، چاڤی باسی هۆکاری بردنەوەکەی کردوو دڵخۆشی بە ئاستی تیپەکەی نیشاندا.

چاڤی سەرەتا وتی" پاریس سانجێرمان تیپێکی ئاسان نییە بەرگری لە بەرامبەر بکەی، یارییەکی باش بوو لە ڕووی بەرگرییەوە لە هەموو تیپەکەوە شانازی بە یاریزانەکانەوە دەکەم.

 چاڤی وتیشی" بردنەوەیەکی گرنگ و گەورە بۆ ئێمە، ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووینەوە بەرامبەر تیپێکی زۆر باش، ئەمە چامپیۆنزلیگە، هەردوو تیپ باشترین ئاستی خۆیان پێشکەش کرد، هاندەران گوێیان لە نمایشەکە گرت، زۆر ڕازیم و دڵخۆشم، هەمووان کار بۆ گروپەکە دەکەن، شانازییان پێوە دەکەم، هێشتا یاری گەڕانەوە ماوە، بەڵام سەرکەوتنێکی گرنگە.

لەکۆتایدا وتی" پەیوەندی من لەگەڵ ئێنریکی زۆر نایاب و ناوازەیە، ئەو یەکێکە لە باشترین ڕاهێنەرەکانی جیهان لە ئێستادا، پەیوەندی من لەگەڵیدا نایاب و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە.




AM:12:17:11/04/2024