هۆکاری بردنەوەی بەرشەلۆنە لەپاریس ئاشکرابوو

شەوی رابردوو لە ئەنجامێکی گەورەدا بەرشەلۆنە توانی 3-2لە یانەی پاریس سانجێرمان بباتەوە،ئەمەش لە یاری چوونی قۆناغی چارەگی کۆتایی چامپیۆنس لیگ.

رۆژنامەی MDی ئیسپانی کە نزیکە لە بەرشەلۆنە بە پێنج خاڵ کلیلی پشت سەرکەوتنی بەرشەلۆنە لە پاریس ئاشکرا دەکات کە ئەمانەن:

 1️⃣ کەسایەتی تیمیەکە واتە بەرشەلۆنە بە کەسایەتیەکی گەورەوە دەرکەوت.
 2️⃣ ناردنی پاسەکان  بۆ بۆشایی  نەک بۆ پێی هێرشبەر.
 3️⃣ هەر یاریزانێک باشترین وەشانی خۆی پێشکەش کرد.
 4️⃣دوای دواکەوتنی بەرشەلۆنە بە ئەنجامەکە وازیان نەهێناو خۆیان بە دەستەوە نەدا.

 5️⃣ ئەنجامدانی هەڵەی تاکتیکی لە لایەن یاریزانانی بەرشەلۆنەوە لە باشترین کاتدا.




PM:01:55:11/04/2024