چاوەڕوانی گۆڕانکاری مەبن

رۆژنامەی ڕێلێڤۆی ئیسپانی ئاشکرای دەکات،  لە پێکهاتەی ڕیال مەدرید بۆ یاری گەڕانەوە بەرامبەر سیتی زۆر سوپرایز نابێت، ئەنچیلۆتی بە هەمان ناو یاری دەکات جگە لە پێگەی چوامینی وەک بەرگریکاری ناوەڕاست کە لە پێکهاتەکە نیە.

 بە قسەی سەرچاوەکە، ستافی تەکنیکی یانەی ڕیال مەدرید بیر لەوە دەکەنەوە کە پشت بە ناچۆ ببەستن وەکو بەرگریکاری ناوەڕاست بەرامبەر مانچستەرسیتی ئەگەر میلیتاو ئامادە نەبێت.

هەروەها ئەنچیلۆتی دەیەوێت ئیدر میلیتاو ئامادەبێت بەرامبەر مانچستەر سیتی، هەروەها لە سەرەتای یارییەکەی شەممەوە بەرامبەر مایۆرکا لە لالیگا یاری پێدەکات.

یاری چوون رۆژی سێشەممە لە بێرنابیۆ 3-3کۆتایی هات.




AM:08:30:12/04/2024