هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی ریاڵ مەدرید لەسەر ناوبژیوانی یاریەکەیان دژی مان سیتی
ئەمڕۆ بە فەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا یۆفا دانیێل ئۆرساتۆ، ناوبژیوانی ئیتاڵی بۆ ناوبژیوانی یارییەکەی نێوان مانچستەر سیتی و ڕیال مەدرید دەستنیشان کرد کە بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە بەڕێوە بچێت،ئەمەش لە یاری گەڕانەوەی چارەگی کۆتایی چامپیۆنس لیگ.
ژمارەکانی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ ناوبژیوان ئۆرساتۆی ئیتاڵی 8 یاریە کە تێیدا یانەی شاهانە 4 سەرکەوتنی هەیەو تووشی 4 دۆڕانیش بووە.
ئەو هەشت یاریەی ئۆرساتۆ لەگەڵ ڕیال مەدرید ناوبژیوان بووە ئەمانەیە:
ڕیال مەدرید 8-0 مالمۆ
گالاتاسەرای 0-1 ڕیاڵ مەدرید
چێڵسی 2-0 ڕیاڵ مەدرید
پاریس 1-0 ڕیاڵ مەدرید
ڕیال مەدرید 3-1 مان سیتی
لایپزیگ 3-2 ڕیاڵ مەدرید
چێڵسی 0-2 ڕیاڵ مەدرید.
یاریەکە چوارشەممە کاتژمێر 10:00لە یاریگای ئیتحاد لە شاری مانچستەر بەرێوە دەچێت،یاری چوون 3-3کۆتایی هات.
PM:01:11:15/04/2024