گواردیۆلا هۆکاری کرانە دەرەوەیان ئاشکرادەکات

لەیاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەگی،کۆتایی چامپیۆنس لیگ ریاڵ مەدرید بەلێدانەکانی،سزا 4-3شکستی بە مان سیتی هێناو گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.

پیپ گواردیۆلا  (ڕاهێنەری مانچستەر سیتی لەسەر ماڵئاواییان لە خولەکە وتی" لە هیچ شتێک پەشیمان نین، بەدرێژایی یارییەکە یارییەکی نایابمان کرد، بەڵام بەداخەوە سەرکەوتنمان بەدەست نەهێنا”.

 پیپ گواردیۆلا وتیشی"پیرۆزبایی لە ڕیاڵ مەدرید دەکەم کە سەرکەوتن،ئێستا ڕیاڵ مەدرید دەچێتە
 قۆناغی پێش کۆتایی، بەڵام ئێمە ناچین.”

 لەکۆتایدا پیپ گواردیۆلا (ڕاهێنەری مانچستەر سیتی) وتی" هەندێک جار بە لێدانی سزا دەبەیتەوە و هەندێک جار ناتوانین هەلەکان بە باشی تەواو بکەین گڤاردیۆڵ و واڵکەر لە ئاستێکی زۆر بەرزدا یارییان کرد.




AM:01:41:18/04/2024