نرخی نەوت دادەبەزێت

بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ١٢ ی ئایار لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت لە رۆژهەلآتی ئاسیا نرخی نەوت بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ دابەزینی بەخۆوە بینی.

بەیانی ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٨٢ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ کاتی داخستنی بازاڕ یەک بەرمیل بە ٨٣ دۆلار و ٨٨ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تاکساس لە ئێستادا بە ٧٨ دۆلار و ٢٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٣ دۆلار و ٨٨ سەنت بوو.

ئەمڕۆ یەکەم رۆژی هەفتەی نوێییە، پێشبینییەکان ئاماژە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەکەن ئەوەش بە هۆی داخوازی زیاتر لەسەر نەوت و بەردەوامی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس.



AM:08:58:12/05/2024