ریاڵ مەدرید ماڵئاوایی لە دوو ئەستێرەی دەکات

پێگەی ڕێلێڤۆ بڵاویکردۆتەوە،  دوای ١٢ ساڵ و زیاتر لە ٥٣٠ یاری لۆکا مۆدریچ ماڵئاوایی لە ڕیال مەدرید دەکات و دوای ئەویش ناچۆ دەبێت.

سەرچاوەکە ئاشکرای کردووە، لە ٢٥ی ئایار بەرامبەر بێتیس، ڕەنگە شاهیدی ماڵئاوایی هەردوو یاریزان ناچۆ و مۆدریچ بین.


بە قسەی سەرچاوەکە، لۆکا مۆدریچ دەیویست گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید نوێ بکاتەوە  یاریزانە کرواتییەکە ئامادەبوو مووچەکەی کەم بکاتەوە بۆ ئەوەی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە بەردەوام بێت، بەڵام ئیدارەی وەرزشی دەیەوێت شوێن بۆ یاریزانە لاوەکان بکاتەوە،و بڕیارەکە لەلایەن فەرمانگەکانی یانەکانەوە دراوە.

ئەگەر ڕیال مەدرید نازناوی چامپیۆنزلیگ بباتەوە، مۆدریچ و ناچۆ بە 26 نازناوەوە دەبنە براوەی زۆرترین نازناو لە مێژووی یانەکەدا. 
 ڕیال مەدرید پێی وایە ئاردا گولەر دەبێتە جێگرەوەی لۆکا مۆدریچ.


PM:07:47:14/05/2024