رۆناڵدۆ بەرەو مۆناکۆ هەنگاو دەنێت

رۆژنامەی دەیلی میرۆری بەریتانی بڵاوی کردۆتەوە ئیداری یانەی مۆناکۆی فەرەنسی  چووە پاڵ یانەکانی پاریسانجێرمان و مانچستریونایتد بۆ هێنانی  کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی .

هەروەها لە راپۆرتی رۆژنامەی میرۆردا هاتووە رۆناڵدۆ ئامادەیە بەرەو میرنشینی مۆناکۆ بروات و لەو یانەیە یاری بکات.

ماوەیەکە لە لایەن رۆژنامەکانی جیهانەوە هەواڵی جۆراو جۆر لەسە رۆناڵدۆ بڵاو دەکرێتەوەو بە چوونی بۆ چەند یانەیەکەوە پەیوەستان کردووەو هەندێک رۆژنامەش تێکچوونی پەیوەندیەکانی رۆناڵدۆ لەگەڵ پێریزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید، دوپات دەکەنەوەو ئەمەش چوونی رۆناڵدۆ بۆ یانەیەکی تر ئەگەرێکی بەهێزە.


speemedia




PM:06:29:02/12/2015