سەرۆکایەتی تورکیا: ئۆپراسیۆنەکانی چیای گارە بەهەماهەنگی لەگەڵ هەرێم‌و بەغدا ئەنجام دراوە

سەرۆکایەتی تورکیا ئاشکرای کرد ئۆپراسیۆنەکانیان لە چیای گارە بە هەماهەنگی لەگەڵ هەولێر و بەغدا  ئەنجامدراوە. 
  

ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا لەلێدوانێکیدا بۆ میدیاکان، ڕایگەیاند " تورکیا بەهەماهەنگی لەگەڵ هەولێر و بەغدا هێرشی بۆ سەر (پەکەکە) لەباکوری عێراق ئەنجامداوە".

 
کاڵن، ئەوەشی خستووەتە ڕوو، دەکرێت شێواز و چوارچێوەی قوڵی ئەو ئۆپراسیۆنانە بەهەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق دیاری بکرێن و هەموو هەنگاوێکیش بۆ ئەو مەبەستە گیراوەتە بەر و سوپا و هەواڵگری تورکیاش هەستاون بە هەموو پێداویستیەک لەو چوارچێوەیەدا.  

  
وتەبێژەکەی سەرۆکایەتی تورکیا، هۆشداریش دەدات لە دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر ناوچەی شەنگالیش.


ئەو بەرپرسە نەیشاردەوە ستراتیژیان بنەبڕکردنی هەر چالاکییەکە دژی تورکیا لەسەرتاپای خاکی عێراقدا، نەک تەنها لە ناوچەی شنگال.


  




  




کاڵن جەختی کردەوە "تورکیا هەموو ڕێوشوێنێکی خۆپارێزی لەدژی پەکەکە دەگرێتە بەر و هێشتا ئۆپراسیۆنی شنگالیش ماوە".  

 


PM:10:11:12/02/2021