تۆخێل پێکانێکی دوو ئەستێرەی پێش یاری ریاڵ مەدرید راگەیاند

تۆماس تۆخێل راهێنەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی دوای بردنەوەکەی ئەمڕۆ دژی یانەی فرانکفۆرت 2-1 پێکانی دوو ئەستێرەی راگەیاند.

تۆماس توخێل لە کۆنگرەکە وتی: لایمەر تووشی پێکان بووە لە پاژنەی پێیدا.  دی لیخت تووشی پێکان بوو لە بەستەرەکانی  ئەژنۆیدا.  دەبێت چاوەڕێ بکەین تا بزانین چەندە ئامادەن بۆ ڕۆژی سێشەممە دژی ریاڵ مەدرید”.

دواتر سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕیاڵ مەدرید توخێل وتی:" شانازییەکی گەورەیە بەرامبەر ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر بم،  هەوڵ دەدەین لە یاریگاکەمان کاتێکی سەختیان پێ بدەین.


یاریەکە رۆژی سێشەممە کاتژمێر 10:00لە یاریگای ئەلیانز ئەرینا بەڕێوە دەچێت.



PM:08:28:27/04/2024