تەندروستی هەرێم لەبارەی نەوەی نوێی كۆرۆنا هۆشداری توند دەدات

وەزارەتی تەندروستی هەرێم دوای تۆماركردنی نەوەی نوێی كۆرۆنا هۆشداری توند بە هاوڵاتیان ده‌دات و ڕاده‌گه‌یه‌نێت" ئەگەر هاوڵاتیان ئاگایان لەخۆیان نەبێت، توشبوون و مردن زۆر زیاد‌ ده‌بێت". 

 

ئاسۆ حەوێز، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی (سپی) نێردراوە رایگەیاندووە" دوای تۆماركردنی زنجیرەی گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق داوا لە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكەین زیاتر پابەندی رێنماییەكانی تەندروستی بن بە تایبەتی بەكارهێنانی ماسك و پاراستنی دوری نێوانمان ودەست شوشتنی بەردەوام لەبەرئەوەی تەنها رێگا لەپێشمان بۆ كەمكردنەوەی ترسناكی زنجیرە گۆڕاوەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا پابەندبونە بە رێكارەكانی خۆپارێزی".

 

وتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوڵاتیانیش دڵنیا دەكەنەوە لەكاتی بونی حاڵەتی گوماناوی هەرێمی كوردستان توانای دەستنیشانكردنی ئەم ڤایرۆسە گۆڕاوەی كۆرۆنای هەیە لەروی ئامێرو شێوازی دەستنیشانكردن.

 

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌مڕۆ دووو شه‌ممه‌ وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، بۆ یەکەمجار چەند تووشبوویەکی کۆرۆنای گۆڕاو لە عێراق دەستنیشانکراون و بەشێک لە تووشبووانیش منداڵن.



PM:05:43:15/02/2021