شاندى هەرێم لەگەڵ هادى عامرى کۆبونەوە

شاندى باڵاى دانوستانکارى حکومەتى هەرێم  و سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح کۆبوونەوەو لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە‌چارە‌سە‌ركردنی بنە‌ڕە‌تییانە‌ی گرفتە‌كان كرایە‌وە‌

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی راگه‌یاندنی شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم، لە‌میانی كۆبوونە‌وە‌یان لە‌گە‌ڵ لایە‌نە‌ سیاسییە‌كانی عێراق، ئە‌مڕۆ شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و وە‌فدی یاوە‌ری، لەگەڵ هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانێتی فەتح كۆبوونەوە. 

لە كۆبوونەوەكەدا دوا پێشهاتە سیاسیە‌كانی عێراقیان خستە بەرباس، هەردوولاش پێداگرییان كرد لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری بنەڕەتییانە‌ بۆ پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵیی عێراق، ھە‌روەھا باس لە‌پرسی بودجە‌ی ٢٠٢١ كراو ھە‌ردوولا ھاوڕابوون كە‌ پێویستە‌ لە‌سە‌ر بنەمای دەستوور و یاسا بەركارەكان ئە‌م پرسە‌ چارە‌سە‌ر بكرێت بەجۆرێك مافی ھە‌مووان پارێزراو بێت.

PM:08:08:15/02/2021