سەرپەرشتیاری سلێمانی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا هۆشداری دەدات

سەرپەرشتیاری تیمی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆناوە لە سلێمانی بەرزبوونەوەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق بە چارەکێک لە رێژەی پێشوو، بە زەنگێکی مەترسیدار ناوزەد دەکات و هۆشداری دەدات.


  
د. هێرش حەیدەر، سەرپەرشتیاری تیمی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆناوە لە سلێمانی لە نووسینێکدا لە  ئەکاونتی فەیسبوکی خۆی ڕایگەیاند، " زیاد بوونی ڕێژەی توش بوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەپێی ئەو داتایانەی کە وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاوی دەکاتەوە زەنگێکی مەترسیدارە."  

 
  
هەروەها دەشڵێت " بە نموونە ژمارەی توش بوون لە عێراق لە یەکی شوباتدا ٩٨٤ تووشبوو بووە، بەڵام لە ١٨ ی شوباتدا ژمارەی توشبوون بەرزبووەتەوە بۆ ٣٨٩٦ تووش بوون، ئەوەش مانەی ئەوەیە لەماوەی ئەو ١٨ ڕۆژەدا ژمارەی توشبووانی ڕۆژانە بە ڤایرۆسەکە ٢٩٦%  زیادیکردووە."  

 
  
هۆشداری دەدات بە هاوڵاتیان و داوایان لێدەکات کە پێویستە هاوڵاتیان پانەندی ڕێنماییەکان بن.

 
  
تا ئێستا دۆخی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان جێگیر و باشە، بەڵام پێشبینی دەکرێت کە بگوازرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

 


PM:08:33:18/02/2021