بوومەلەرزەیەک لە قەزایی خانەقین ڕوویدا

ئێوارەی ئه‌مڕۆ هەینی بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی ٣.٤ پله‌ی رێخته‌ر له‌ قه‌زای خانەقین ڕوویدا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست("سپی) کەوتووە، رایگەیاند" کاتژمێر ٤:٦ دەقیقەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای خانەقین بومەلەرزەیەک روویدا". 

بەپێی راگەیەندراوەکە، بوومەلەرزەکە ١٣ کیلۆمەتر لە قەزاکە دوور بووە و ٣٣ کم لە جەلەولا ڕوویداوە، گوڕەکەی ٣.٤ پلەی ڕێختەر بووەو بە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر بووە. 


PM:08:58:19/02/2021