لە سنووری باڵەکایەتی تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە

دوای ئەوەی دوێنێ لە کوێستانەکانی زینوێی باڵەکایەتی هاوڵاتییەک ون بوبوو،دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە لایەن بەرگری شارستانی سۆرانەوە تەرمەکەی دۆزرایەوە.

بەرگری شارستانی سۆران، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ ٥ی ئایاری ٢٠٢٤ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" دوای ئەوەی دوێنێ ئاگاداركراینەوه کەوا هاوڵاتیەک له کوێستانەکانی گوندی زینوی بالەکایەتی وون بووه دوای ئەوەی بە مەبەستی گژوگیای بەهاری لەگەل چەند هاورێیەکی روویان لەم ناوچەیە کردبوو، تیمەکانمان بەردەوام بوون لە گەڕان و پشکنین، بەڵام ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوڵاتیەکە دانیشتووی سەنتەری قەزای ناوەندی سۆرانە و ناوی حسەين حەسەنە و تەمەنی ٦٠ ساڵە.


PM:03:19:05/05/2024