١٤ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنای گۆڕاو لە هەولێر تۆمارکرا

تەندروستی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" ١٤ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنای گۆڕاو لە هەولێر تۆمارکرا".

 

د. دلۆڤان محمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" دوای تەواوبونی پشکینەکان ١٤ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو لە پارێزگاکە تۆمارکراون، کە حەوت کەسیان لەدەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە".

 

هاوکات دوێنێش بۆ یەکەم جار پێنج حەڵەتی تووشبوون بە پەتایی کۆرۆنا لە شاری هەولێر تۆمارکرا.

 

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ و بە ئامادەبوونی وەزیر و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی ناوخۆ کۆبێتەوەو بڕیار لەبارەی ڕێکاری نوێی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بدرێت.



PM:02:00:22/02/2021