باڵیۆزی ئیتاڵیا لە کۆنگۆ کوژرا

لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراو باڵیۆزی ئیتاڵیا لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ کوژرا.

 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئیتاڵیا، ئەمڕۆ دووشەممە لوکا ئاتانسیۆ، باڵیۆزی ئیتاڵیا  لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارانەی کەسانی نەناسراو لەوڵاتی کۆنگۆ دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە و بەسەختی برینداربوە، دوای گەیاندنیشی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

 

هەروەها سوپای کۆنگۆش کوژرانی دوو کەسی دیکەی لەو هێرشەدا ڕاگەیاندوە، بەڵام ئاماژەی بە ناسنامەکانیان نەکردوە. 



PM:03:07:22/02/2021