مەسرور بارزانی و عوسمان بایدەمیر کۆبونەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سیاسەتمەداری ناسراوی کورد عوسمان بایدەمیر کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگیی یەکڕیزی نێوان هێز و لایەنە کوردستانییەکان و خەباتی ئاشتیخوازانەی گەلی کورد کرا لە پێناو پاراستنی مافە رەواکانیدا. 

نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سیاسەتکاری ناسراوی کورد عوسمان بایدەمیر کرد، لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی یەکڕیزی نێوان هێز و لایەنە کوردستانییەکان و خەباتی ئاشتیخوازانەی گەلی کورد کرا لە پێناو پاراستنی مافە ڕەواکانیدا. 

 

عوسمان بایدەمیر پشتیوانی خۆی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی، کە جێی ئومێدی گەلی کوردە و پێویستە هەموو لایەنە کوردستانییەکان پشتیوانیی بکەن. 



PM:02:07:25/02/2021