لە دهۆک ٣٢ توشبووی کۆرۆنای گۆڕاو تۆمارکرا

تەندروستیی دهۆک تۆمارکردنی ٣٢ حاڵەتی نوێی تووشبووی کۆرۆنای گۆڕاوی لە پارێزگاکە ڕاگەیاند. 

 

د. ئەفراسیاب مووسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک رایگەیاند" کۆرۆنای گۆڕاو بڵاوبووەتەوە و ٩٠%ی ئەو پشکنینانەی دەیانکەین بۆ کۆرۆنای گۆڕاوە".

ئەوەشی خستەڕوو، تاوەکو ئێستا ٣٢ تووشبووی کۆرۆنای گۆڕاو لە پارێزگای دهۆک تۆمارکراون. 

به‌پێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا ١٠٩ هەزار و ١٥١ کەس له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ١٠٣ هەزار و ٦٢٥ کەس چاکبوونەتەوە و سێ هه‌زار و ٥٢١ کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان لەدەستداوە.



PM:01:33:02/03/2021