به‌رێوه‌به‌رایه‌تى توند و تیژی دژی ئافره‌تانی هه‌ولێر رایدەگەیەنێت" باندێكی چوار كه‌سی به‌تۆمه‌تی رفاندنی كچێك ده‌ستگیر كران و لە کاتى دەستگیرکردنەکەشدا دەست بەسەر بڕێک ماددەى هۆشبەردا گیراوە".
بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتیه‌ك سه‌ردانی نوسینگه‌ی مناره‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزانی كرد و سكاڵای تۆمار كردوە، به‌هۆی ونبونی كچه‌كه‌ی كه نه‌وجه‌وان بو به ناوی (ن، ش،ا)، دوای بەدواداچوون، نوسینگه‌ی مناره توانیان دوای ماوه‌یه‌ك له به‌دواداچون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر شوێنی داڵده‌دانی ئافره‌ته نه‌وجه‌وانه‌كه بگه‌نه ئه‌نجام".
ئاماژە بەوەشکراوە" لە رێکەوتی (2021/3/1) کاتژمێر (1:00)ی شەو مەفرەزەیەک لە نووسینگەی منارە پێکهێنرا بەسەرپەرشتی بەرپرسی نووسینگە لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەفسەر و کارمەندان توانرا باندێک دەستگیر بکەن کە لە چوار کەس پێکهاتبوون کە ئافرەتە نەوجەوانەکەیان داڵدەدابوو لە ماڵێک".
ئەوەشخراوەتەڕوو، لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو باندە چوار کەسیە دەست بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر داگیرا لە جۆری (کریستاڵ) لەکاتی ئێستادا رێکارە یاساییەکان جێبەجێ دەکرێت بەرانبەر ئەو باندە چوار کەسییە و لێکۆڵینەوەش لە کەیسەکە بەردەوامە.