پۆلیسی هەولێر هاوڵاتیان لە هەبوونی دەنگێکی بەرز ئاگاداردەکاتەوە

پۆلیسی هەولێر هاوڵاتیان لە هەبوونی دەنگێکی بەرز ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت" دەنگێكی بەرز لە هەولێر و دەوروبەری دەبیسترێت، كە هیچ پێویست بە ترس و دڵەڕاوكێ ناكات".

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاندووە" ئاگادارییەك بۆ دانيشتوانانى شاری هەولێر و دەوروبەری لە كاتژمێر (12 بۆ 3)ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەنگێكی بەرز لە هەولێر و دەوروبەری دەبیسترێت، كە هیچ پێویست بە ترس و دڵەڕاوكێ ناكات".

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەكانی هاوپەیمانان هەندێک تەقەمەنی ماوەبەسەرچوو تایبەت بە خۆیان لەناو دەبەن و دەنگەکە بەهۆی ئەوەوە دەبیسترێت. 


PM:12:50:18/03/2021