بەفەرمی بایرن میونخ ڕایدەگەیەنێت، سێرج گنابری تووشی پچڕان بووە لە ئەژنۆی چەپی و لەماوەی ئەم وەرزەدا بەشداری ناکات،ئەمەش پاش پێکانەکەی دژی ریاڵ مەدرید.
بە پێی زانیاری رۆژنامەی بیڵد: سێرج گنابری نزیکەی 6 هەفتە ئامادەنابێت، بەڵام ئامادە دەبێت لانیکەم لە قۆناغی 16ی پاڵەوانێتی یۆرۆدا بەشداری بکات.
ڕۆژی پێنجشەممە (16ی ئایار) جولیان ناگلسمان پێکهاتەی خۆی بۆ یۆرۆ ڕادەگەیەنێت و پێناچێت گنابری دوای پێکان ئامادەبێت.