لەبارەی تەقەکردن لەبارەگەکەیان
فراکسیۆنی پارتی راگەیاندنێکیان بڵاوکردەوە


لەبارەی تەقەکردن لە بارەگاکەیان لەهەڵبجە، فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت "  بەردەوامیدان بەو کارە دوور لە پرەنسیپ و بێ بەهایە ئاکامێکی باشی نابێت".

لە راگەیەندراوێکدا فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان کە ئەمڕۆ بڵاویکردەوە دەڵێت"جارێکی دیکە دەستێکی ترسنۆک لقی دوانزەی پارتی لە شاری هەڵەبجە دایە بەر دەستڕێژی گولە، ته‌قه‌كردن له‌باره‌گای لقی ١٢ی پارتیمان له‌ هەڵەبجە‌ی شه‌هید  بەهۆی ئەو ئه‌و بێ باكییه‌یه‌ كه‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌ سنوره‌كه‌دا هەمو جار بەرانبەر تەقەکەران دەینوێنن و تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی كرداریان نه‌هاوێشتوه‌ بۆ به‌ سزاگه‌یاندنی ته‌قه‌كه‌ره‌كان و ئه‌وانه‌ی لەپشتیانن".

 " تا ئێستا لەهەڵەبجەو سلێمانی و گەرمیان و ڕاپه‌ڕین و چەند ناوچەیەکی دیکەش زیاتر لە ٧٠ جار تەقە لە بارەگاکانی پارتی کراوەو کەس دەستگیرنەکراوە، "ئەمەش جدییەتی هێزە ئەمنییەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەلەبجە دەخاتە ژێر پرسیار بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران". ( لە راگەیاندنەکەی فراکسیۆنی پارتیدا هاتووە).

فراکسیۆنی پارتی داوا لە سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان دەکەین بە ئەرکی خۆیان هەستن و ئەوان بەرپرسن لە ڕێگریکردن لەم کارە دزێوە، وەکو فراکسێۆنی  پارتی بەدواداچونی  پەرلەمانی دەکەین و دەبێت  ئاستێک بۆ ئەم دەستدرێژییانە دابنرێ و لایەنی کەمتەرخەم روبەروی لێپێچینەوەی یاسایی بکرێ".

کاتژمێر 1ی شەوی رابردو لە دوو شوێنی جیاوازەوە لەلایەن کەسانێک کە لە ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکدا بوو بارەگای لقی ١٢ ی پارتیان لە هەڵبجە بە دەستڕێژی گوولەداوە.



PM:12:56:19/03/2021