‌نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی ئایاری ٢٠٢٤ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی دابەزی کە هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە ٢ هەزار و ٢٨٧ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت، دوێنێ نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە ٢ هەزار و ٣٢٠ دۆلار بوو. 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٥٣٤) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٤٩٢) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٤٧٢) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٤٠٦) هەزار دینارە.


PM:12:05:01/05/2024