هەرچەندە بڕیاربوو کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ساز بکرێت، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، وابڕیار بوو ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق لەبارەی پەسندکردنی پڕۆژە یاسایی بودجە ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی داواکاری لایەنە سوننە و شیعەکان کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا و لەو کاتەدا ئەنجام نادرێت.
پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر رادەستکردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە و نیوەی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان رێککەوتن، بەڵام دوێنی لایەنە شیعەکان دەقێکی جێگرەوەیان لە بری ماددەی ١١ پێشکێش‌کرد کە داوای ٤٦٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیان دەکرد.
پوخته‌ی پێشنیاز‌ی لایه‌نه شیعییه‌كان بۆ هەریمی کوردستان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە:
یه‌كه‌م: شایسته داراییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا یه‌كلابكرێنه‌وه له 2004ه‌وه تا 2020، ئەوه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دیوانی چاودێری دارایی ئیتیحادی به هه‌ماهه‌نگی دیوانی چاودێری هه‌رێم، وردبینی له ژماره‌كان ده‌كات.
دوه‌م:
أ- رۆژانه حكومه‌تی هه‌رێم 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت دوای جیاكردنه‌وه‌ی پشكی پێویست بۆ خه‌رجی به‌رهه‌م و گواستنه‌وه و به‌گه‌ڕخستن و پێداویستی ناوخۆ، 250 هه‌زار به‌رمیل راده‌ستی سۆمۆ بكات.
ب- ئه‌و بڕگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و سامانه سرووشتییه‌كان جێبه‌جێ بكرێت.
ج- حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌بێت به راده‌ستكردنی داهاتی نانه‌وتی به گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت و به گوێره‌ی یاسایی ئیداره‌ی دارایی و هه‌ردو دیوانی چاودێری ئیتیحادی و هه‌رێم وردبینی له ژماره‌كان ده‌كه‌ن.
د- ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕگانه‌ی سه‌ره‌وه جێبه‌جێكران، حكومه‌تی ئیتیحادی پابه‌ند ده‌بێت به پێدانی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم.
سێیه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی له سه‌ره‌تای ساڵی 2021ه‌وه قسته‌كانی قه‌رزی په‌یوه‌ست به هه‌رێم له بانكی بازرگانی عێراق داده‌نێت به گوێره‌ی خشته‌یه‌كی پێنج ساڵیی.
چواره‌م: حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌كرێت به پێدانی زانیاری له باره‌ی میلاكاتی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی، به گوێره‌ی دابه‌شبوونیان و پله‌ی وه‌زیفی و ناونیشانیان و ره‌گه‌زیان، دوای وردبینی هه‌ردوو دیوانی چاودێری دارایی ئیتیحادی و هه‌رێم.
پێنجه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی پله‌ی وه‌زیفی و بڕی ته‌رخانكراوی دارایی بۆیان له خشته‌ی هێزی كار له هه‌رێمی كوردستان ده‌گوازێته‌وه بۆ فه‌رمانگه‌كانی (ره‌گه‌زنامه، باری شارستانی به‌نداو و كه‌شناسی) بۆ فه‌رمانگه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان له خشته‌ی هێزی كار له وه‌زاره‌تی دارایی ئیتیحادی دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی ئیتیحادی و وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم.
شه‌شه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌كرێت به خه‌رجكردنی شایسته‌ی دارایی و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌و پشكه‌ی بۆ هه‌رێم بڕیاری لێدراوه له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران پێش ده‌ركردنی هه‌ر بڕیارێك به خه‌رجكردنی هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك له بودجه‌ی ئه‌مساڵی له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی حوكمه‌كانی مادده‌ی 25 بڕگه‌ی دووه‌م له یاسای ئیداره‌ی دارایی ئیتیحادی ژماره 6ی ساڵی 2019.