له‌باره‌ی نمایشه چه‌كداریه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی میلیشیاکانی ( ربع اللە) لە بەغدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند " ئامانج له‌و نمایشه سه‌ربازیه تێكدانی دۆخی ئه‌منیه و هیچ كه‌سێك ناتوانێت به‌چه‌ك هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی ده‌وڵه‌ت بكات".
له‌میانه‌ی وته‌یه‌كدا ئەمڕۆ پێنج شەممە له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی عێراق، مسته‌فا كازمی وتی " كه‌سانێك هه‌ن پێیانوایه به چه‌ك هه‌ڕه‌شه له ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن، ئه‌و نمایشه چه‌كداریه‌ی ئه‌مڕۆ كرا بۆ تێكدانی دۆخی ئاسایش و ئه‌منیه‌تی عێراق و دورخستنه‌وه‌یه‌تی له رۆڵی راسته‌قینه‌ی خۆی، به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك رێگه ناده‌ین كه‌سانێت به‌چه‌ك هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی وڵات بكه‌ن".
سەرۆک وەزیران، له‌باره‌ی ئازادی راده‌ربڕینی رۆژنامه‌نوسانیه‌وه، دەڵێت "پێویسته راگه‌یاندنه‌كان ره‌خنه له هه‌ر بارودۆخێك بگرن كه له‌وڵاتدا روده‌دات، ڕۆژنامه‌نوسان شه‌ڕی مه‌زهه‌به ناپه‌سه‌نده‌كانیان كردوه و ئازاانه ڕۆڵی خۆیان گێڕاوه".
مستەفا کازمی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەڵبژاردن له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆی و لە تشرینی یه‌كه‌میی ئه‌مساڵ ئەنجام دەدرێت".
ئه‌مڕۆ له به‌غدای پایته‌خت، میلیشیەکی شیعەی چه‌كداری له‌ژێر ناوی "ربع الله" نمایشێكی چه‌كداریان ئه‌نجامداو هه‌ڕه‌شه‌ی بنبڕكردنی سیخوڕه‌كانی ئه‌مریكا و سعودیه‌یان كرد و راشیانگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌پرۆژه‌یاسای بودجه تێپه‌ڕێندرێت، "هه‌ردو گوێی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌بڕن".