لە سلێمانی چوار توشبووی کۆرۆنای گۆڕاو تۆمارکرا

تەندروستیی سلێمانی تۆمارکردنی چوار حاڵەتی نوێی تووشبووی کۆرۆنای گۆڕاوی لە پارێزگاکە ڕاگەیاند. 

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ هەینی، لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك ئاشكرایكرد" لە شاری سلێمانی چوار جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون". 

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی ئاشكراكردوە كە، لە مانگی تشرینی دوەمی ساڵی رابردوەوە ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو لە شاری سلێمانی تۆمار كراوە.


PM:01:07:26/03/2021