کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەسەر بودجە دوا خرا بۆ رۆژی یەک شەممە

سەرۆکایەتی پەرپەمانی عێراق رایگەیاند کە یەک شەممە کۆبوونەوەی پەرلەمان سازدەکرێت لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١.

وەک لە نوسراوەکەی سسەرۆکایەتی پەرلەماندا هاتووە، پرۆژە یاساکە ٥٨ مادەیەو مادەی ١١ ی تایبەتە بە پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان.

لە نوسراوەکەدا هاتووە کە هەر پەرلەمانتارێکی بۆی هەیە ١٥ خوولەک گفتوگۆ بکات.

پێج شەممەی رابردوو بڕیار وا بوو کە پەرلەمانی عێراق بڕیار لەسەر پرۆژە یاسای بودجە ٢٠٢١ بدات، بەلآم بەهۆی ناکۆکیەکانی نێوان هەرێم و بەغداو، تۆمەتبارکردنی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەوەی دەستکاری رێککەوتنی وەفدی هەرێم و لیژنەی دارایی کردووە، رێککەوتنەکە هەڵوەشایەوەو کۆبوونەوەکە ساز نەکرا.

وەفدی هەرێم بەغدای بەوە تۆمەتبار کرد کە بڕگەیەک بۆ رێککەوتنەکە زیاد کراوە کە ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت بە رادەستکردنی نەوتەوە، ئەوا بەغدا هیچ بڕە پارەیەک نانێرێت بۆ هەرێم.



PM:08:16:26/03/2021