کۆبونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا

دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ کاتژمێر ٧:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ دواخرا.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عیراق، دانیشتنى ئەمرۆى پەرلەمانی عێراق کە تایبەت بوو بە دەنگدان لەسەر پرۆژە یاساى بودجەى ساڵى (٢٠٢١) بۆ کاتژمێر حەوتى ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە دواخراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، وابڕیار بوو ئەمڕۆ کاتژمێر ٣:٠٠ی دوانیوەڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق لەبارەی پەسندکردنی پڕۆژە یاسایی بودجە ئەنجام بدرێت. 


PM:02:18:28/03/2021