دوو کۆڵبەری خەڵکی چاڵدێران لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیرکراون و بە سەخترین شێوە ئەشکەنجە دراون کە یەکێک لە کۆڵبەرەکان لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەست داوە.
بەپێی هەواڵێکی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ئێوارەی ١٥ی ئەم مانگە، له ئه‌نجامی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیا كۆڵبه‌رێك به ناوی (حه‌سه‌ن كه‌چه‌لانلو)ی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ مردوه كه خێزانداره و باوكی سێ منداڵه، هه‌روه‌ها كۆڵبه‌رێكی دیكه به ناوی (بارام سه‌مه‌دی) به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه و توانیویه‌تی له شوێنه‌كه هه‌ڵبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە" به‌هۆی سه‌ختی برینی ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ی هه‌ڵاتوه، راسته‌وخۆ بۆ یه‌كێك له ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كانی چاڵدێران گواستراوه‌ته‌وه و له ئێستاشدا له‌ژێر چاودێری پزیشكدایه".
جێی باسە شه‌وی ١٢ی ئه‌م مانگه، كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ی كورد به ناوی "بورهان سلێمانی" له كاتی كۆڵبه‌ری له سنوره‌كانی كۆتۆل له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیا ده‌ستبه‌سه‌ركرا و له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا مرد.