ئافرەتێکی ٢٠ ساڵە لە رێگای خۆ خنکاندنە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ژنێکی گەنجی تەمەن ٢٠ ساڵە لە ماڵەکەی خۆی لە کەلار لە رێگای پەتەوە خۆی خنکاند و گیانی لە دەستدا.

مقدەمی مافپەروەر،  علی جەمال قدووری بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند" دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەمە تەرمی ئافرەتێک بەناوی(م . ف . ح ) لەدایکبووی ٢٠٠١  هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کە بەهۆی خنکان بەپەت گیانی لەدەستدابوو" 
بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەرمیان دەشڵێت"  بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەماڵەکەی خۆیدا بەهۆی کێشەی خێزانیەوە  خۆی هەڵواسیوەو بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە".

لە ئێستادا بەمەبەستی توێکاری  تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو پۆلیسیش دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەرهۆکاری خۆخنکاندنی ناوبراو( وەک مقدەم عەلی جەمال دەڵێت).



PM:09:19:18/04/2021