مووچەی هەر سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق ئاشکرا دەکرێت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق مووچەی هەریەک لە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان ٨٠ ملیۆن دیناری مانگانەیە.

حەمەد تەمیم ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند " مووچەی سەرۆک کۆماری عێراق تەنها ٨٠ ملیۆن دینارە، دەشڵێت" ئەو دەنگۆیانە راست نین کە مووچەی مانگانەی ١٠٠ ملیۆن دینارە و بە دەرماڵە و نەسرەیەوە دەگاتە یەک ملیار دینار".
 
ئەو ماڵپەڕە بڵاویکردۆتەوە" گروپێک لە تویتەر بڵاویکردبووە، ژمارەی راوێژکار و یاریدەدەرانی تیمی سەرۆککۆمار دەگاتە هەزار و ٢٠٠ کەس و ژمارەی پاسەوانە تایبەتەکانی سەرۆککۆمار دەگاتە سێ هەزار کەس و لە وەزارەتی بەرگری عێراق مووچە وەردەگرن.




PM:08:20:21/04/2021