کەمێک لەمەوبەر بەهۆی دروستبوونی پشێوویەوە لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەکە راگیرا.
پشێوویەکە لە نێوان فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی و گۆڕان و بەشێکیشی لەگەڵ فراکسیۆنی نەوەی نوێ‌دا بوو.
به‌همه‌ن عه‌بدوڵا ئه‌ندامی فراکسیۆنی پارتی لە کۆبوونەوەکەدا وتی " داهاتی ناوخۆی سلێمانی تا ئێسته ناگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ولێر، ئه‌م مانگه بۆ مووچه ١٨٠ ملیار دینار له داهاتی ناوخۆ خه‌رج كراوه و ١٦٠ ملیاری هی هه‌ولێره و ٨٠ ملیاری پێویسته سلێمانی دابینی بكات، به‌ڵام تا ئێسته سلێمانی ته‌نیا ٥٥ ملیاریان ره‌وانه كردووه و ٢٥ ملیاریان نه‌داوه و ئێسته حكوومه‌ت گوشاریان لێ ده‌كات".
لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی" له دوو كابینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی به‌رپرسی بایۆمه‌تری بووه، بۆیه پێویسته پرسیار له‌و بكرێ كه داتاكان چۆنن و بۆچی واژوو له‌سه‌ر نه‌هێشتنی دوو مووچه و سێ مووچه ناكات".
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی" ئه‌و هێزه‌ی بۆ پاراستنی ده‌روازه‌كان پێكهێنراوه له حاجی ئۆمه‌رانه‌وه جێگیر بكرێ و هه‌موو مه‌رزه‌كان بگرێته‌وه، بەلآم لە کۆبوونەوەی لیژنەی پەرلەمانی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە ئەو هێزە پێویست ناکات".
هەروەها بەهۆ مشتومڕی پارتی و گۆڕان لەسەر بەشداریکردن لە حکومەت و وەڵامدانەوەی فراکسیۆنی یەکێتی بۆ پەرلەمانتارەکانی پارتی کۆبوونەوەکە راگیرا.