جوتیار عادل، وتەبێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت" هه‌ر سێ رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی جێبەجێبکرێت و چاوەڕێ دەکرێت دوای جه‌ژنیش ده‌رگای قوتابخانه‌کان بكرێته‌وه".
جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لە کۆبونەوەی لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڕیاردرا، هه‌مان ڕێوشوێنى په‌یوه‌ست به خۆپارێزى به‌رده‌وام ده‌بێت و رێكاره‌كانى په‌یوه‌ست به‌خوێندن وه‌ك خۆى جێبه‌جێده‌كرێت، بۆ ئەوەی پرۆسه‌ى خوێندن به‌رده‌وام بێت و هه‌موو رێكارێك ده‌گرنه‌به‌ر بۆ داخستنى ئه‌و شوێنانه‌ى ئێستا كراونه‌ته‌وه دودڵ نابن له داخستنى له پێناو پاراستنى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده".
ڕاشیگەیاند" بەمەبەستی رێگریکردن لەزیاتر تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەک رێکارێکی خۆپارێز، بڕیاردرا هه‌ر سێ رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی رابگەیەنرێت، هاتوچۆش لە نێوان هەرێمى کوردستان و هیندستان رادەگیرێت".
جوتیار عادل ئاشکراشیکرد، حکومەتی هەرێم گفتوگۆکانی لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ گەیاندوەتە قۆناغی کۆتایی و هەفتەی داهاتوو حکومەت بودجە پەسەند دەکات.