نەوەی نوێ کاندیدی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی پەسەندکرد

ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایدەگەیەنێت" نەوەی نوێ کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یەکلاکردەوە و جوڵانەوەکەش بە کۆی دەنگ کاندیدەکانی پەسەندکرد". 

ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە، لە چوارچێوەی ئامادەکاریی و تەواوکردنی رێکارەکان و دیاریکردن و پەسەندکردنی کاندیدانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی باڵای جولانەوەی نەوەێ بەسەرپەرشتی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوە کۆبۆوە، تیایدا میوانداری لەو کاندیدانە کرا کە بۆ بەشداریکردن لە هەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستنیشانکراون. 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، لەکۆبوونەوەکەدا پاش گفتوگۆ لەسەر بەرنامەی هەڵبژاردن و هەلسەنگاندنی لایەنە جیاوازەکانی پرۆسەکە و کاندیدەکان، ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەی نەوەی نوێ لیستی کاندیدانی پەسەند کرد.


PM:07:18:28/04/2021