هەولێر.. ئاگر لە کارگەیەک کەوتەوە

بەرگریی شارستانی هەولێر رایدەگەیەنێت" ئاگر لە کارگەیەکی کاشی لە ناوچەی پیشەسازی کارگەکانی هەولێر کەوتووەتەوە". 

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا بڵاویکردووەتەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٣٠ی نیسانی ٢٠٢١ ئاگر لە کارگەی کاشی سالار لە ناوچەی پیشەسازی کارگەکانی هەولێر کەوتەوە.

تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک دەربارەی زیانەکانی رووداوەکە ئاشکرا نەکراوە، لەئێستادا تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.


PM:03:32:30/04/2021