قوباد تاڵەبانی سەرکۆنەی پەلاماردانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەى کوردستان لە پردێ دەکات

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" دەبێ بەوپەڕى توانامانەوە بەرپەرچی پەلامارە ترسنۆکانەکانی ئەو تاقمە تێرۆریستیانە بدەینەوە".

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لەبارەی هێرشی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە رایگەیاند" بەتوندی ئیدانەى پەلاماردانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەى کوردستان لەپردێ دەکەین لەلایەن دەستە چەپەڵەکانی داعشەوە".

لەبەشێکی تری پەیامەکەیدا قوباد تاڵەبانی دووپاتیشی دەکاتەوە، کە دەبێ بەوپەڕى توانامانەوە بەرپەرچی پەلامارە ترسنۆکانەکانی ئەو تاقمە تێرۆریستیانە بدەینەوە و بۆشایی ئە‌منی لە‌و ناوچانە‌ نە‌ھێڵرێت. 

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵیت" ئەم پەلامارە تیرۆریستیانە‌ ئەوەمان پێ دەڵێت کەدەبێ زیاتر چاوکراوەبین بۆ رووبەرووبونەوەى تیرۆر و تۆقاندن بە هەموو شێوەکانی و بەهەر هۆکارێک بێت، پێویستە کاربکەین بۆ ئە‌وە‌ی ئەم ئافاتە مەترسیدارە کەئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی کردۆتە ئامانج بنبڕ بكرێت". 


PM:12:45:01/05/2021