لە ئاکامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای کەلار_گردەگۆزینە چوار کەس بووە قوربانی.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد" بەیانی ئەمڕۆ(یەکشەممە) کاتژمێر ٥:٠٠ لەڕێگای کەلار- گردەگۆزینە، بەهۆی پێکدادانی دو ئۆتۆمبێلی جۆری (ڤاڵڤۆ سایلۆ ، BMW) چوار کەس برینداربوون".
باسی لەوەشکردووە، ڕوداوەکە لەکاتێکدا ڕویداوە، هەردو ئۆتۆمبێلەکە بەئاراستەی گردەگۆزینە ڕۆشتون، دوای ئەوەی یەکێک لەئۆتۆمبێلەکان کۆنترۆڵی لەدەست داوە پێکیانداداوە، شۆفێر و سێ سەرنشینی ئۆتۆمبێلی (BMW)ە، بریندابون.
هاتووچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردووە" لەئێستادا لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستی پێکردوە، لەلایەن تیمەکانی هاتووچۆوە".