وەزارەتی ڕۆشنبیری هۆشداری بە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن دەدات

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێم هۆشداری بە سەرجەم میدیاكان دەدات خۆیان بە دوور بگرن لە ڕووماڵكردن و زەقكردنەوەی ئەو ڕووداوە تەوندوتیژیە كۆمەڵایەتیانەی ڕۆژانە ڕووەدەن و دەبنە هۆی تێکدانی شیرازەی خێزان. 

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کورستان کە ئەمڕۆ دەرچووە و واژۆی شێروان عولا بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی لەسەرە، ئاماژەی بەوەکردوە"بە ئاماژە بەو رووداوە توندوتیژییە کۆمەڵایەتییانەی کە ناوبەناو لە هەرێمی کوردستاندا ڕوودەدەن و لەلایەن بەشێک لە میدیاکانەوە دەکرێن بە مادەیەکی میدیایی بەرفراوان و بە شێوەیەک زەق دەکرێنەوە کە دەبنە هاندەر بۆ برەودان بە ئاراستەی توندوتیژی لەنێو کۆمەڵگەدا".

لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێم جەختیکردۆتەوە، بە پاڵپشت بە یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، بەتایبەتیش بڕگەی سێیەمی مادەی سێیەمی ڕێنمایی ژمارە (١) ساڵی ٢٠١٤ی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ماددەی فریکوێنسی سپەیس لە هەرێمی کوردستاندا ئاگادارتان دەکەینەوە کە خۆتان بەدوور بگرن لەم شێوازە لە پەخشکردنی ئەو بڕگە و بەرنامانەی کە دەبنە هۆکاری تێکدانی باری دەروونیی خەڵک و شیرازەی خێزان، بە پێچەوانەوە بە پاڵپشت بە ڕێنمایی ئاماژەپێکراوی سەرەوە و گشت بڕیار و یاسا بەرکارەکانی تری پەیوەست بەم پرسە، ناچارین ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر بە کاناڵە سەرپێچیکارەکان بگرینە بەر. 


PM:04:40:02/05/2021