هێرشکرایە سەر ئەمەریکییەکان لە بەغدا

کەمێک لەمەوبەر لە رێگای مووشەکەوە هێرشکرایە سەر پێگەی ئەمەریکییەکان لە فڕۆکەخانەی بەغدا.

سەرچاوە ئەمنییەکان لە بەغداوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە دوو مووشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی بەغدا کراوە.

ئەو سەرچاوانە باس لەوە دەکەن سیستەمی بەرگری کە ئەمریکیەکان جێگیریان کردووەو بەرپەرچی مووشەکەکان دەدەنەوە دانەیەکیان دەخەنە خوارەوە.

تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک بۆ زیانی گیانی و مادی ئەو هێرشە نەکراوە. 



PM:08:48:02/05/2021