پشووی ڕۆژانی جەژنی رەمەزان ئاشکراکرا
حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی ڕۆژانی جەژنی رەمەزان ئاشکراکرد و ڕایدەگەیەنێت" تەنها سێ رۆژ پشووی فەرمی دەبێت".
بەگوێرەی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە لە سایتی فەرمی حکومەت بڵاوکراوەتەوە، پشووی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان تەنها رۆژی پێنجشەممە و هەینی و شەممە دەبێت، واتە لە ١٣ی ئایار تا ١٥ی ئایار پشووی فەرمی دەبێت.
هەر بە گوێرەی خشتەکەی حکومەتی هەرێم رۆژی یەکشەممە ١٦ی ئایاری ٢٠٢١ دەوامی ئاسایی دەستپێدەکاتەوە.
PM:03:57:09/05/2021