سیاسەتمەدارێکی ناسراو پاشەکشە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکات


سیاسەتیمەدارو پەرلەمانتار فایەق شێخ عەلی ئەندامی کشانەوەی خۆی لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی راگەیاند.

فایەق شێخ عەلی ئەمینداری گشتی پارتی گەل بۆ چاکسازیی، لە هەژماری خۆی لە تویتەر  تویتێکدا دەڵێت " دوای تیرۆرکردنی ئیهاب وەزنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی دەکشێتەوە، داواش لەهێزە مەدەنییەکان و تشرینییەکان دەکات بەهەمان شێوە بکشێنەوە و ئامادەکاریی بکەن بۆ تەواوکردنی شۆڕشەکەیان لەمانگەکانی داهاتوودا دژی ئێران و میلیشیاکان".

ئەو پەرلەمانتارە کە کەسایەتییەکی مەدەنیە دەڵێت " هیچ بژاردەیەک لەبەردەمیاندا نییە جگە لە شکستهێنان بە رژێمی کوشتن و تاوان". 
 
زنجیرەی تیرۆر بەرامبەر چالاکوانان و رۆژنامەنووسان لە عێراق بەردەوامەو دوێنێ چالاکوانێکی ناسراو لە کەربەلا بەناوی " ئیهاب وەزنی " تیرۆر کرا.



PM:08:17:09/05/2021