دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢ی ئایاری ٢٠٢٤، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە سنووری قەزای شەقڵاوە ژنێک و پێنج پیاو برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هاتووچۆی شەقڵاوە، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا و لە ئەنجامدا ژنێک و پێنج پیاو بریندار بوون کە برینی یەکێک لە بریندارەکان سەختە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا سێ لە بریندارەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەقڵاوە کراون و سێ کەسی دیکەش دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی بەڕێکراون بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر.